كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خرایه‌ هه‌ینی
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خرایه‌ هه‌ینی ‌ 14/9/2017
هه‌رێمی كوردستان رۆژانێكی گه‌رم له‌ كۆبوونه‌وه‌و دیداری سیاسی به‌ڕێده‌كات، به‌جۆرێك له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و  تائێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی هه‌ر حزبێك، دوو قۆڵی، سێقۆڵی كراون و خاڵی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانیش تاوتوێكردنی پرسی «كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ریفراندۆم، پڕۆژه‌ حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی یه‌كێتی» بووه‌و ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك بڕیاردراوه‌»كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مان به‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كارابكرێته‌وه‌».  

هۆکاری دواخستنەکە
ئه‌گه‌رچی دوێنێش راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئیمزای رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/9/2017، پێشكه‌شكراوه‌، به‌ڵام شه‌وی رابردوو هه‌واڵی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ سه‌عات حه‌وتی ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی 15/9/2017، بڵاوكرایه‌وه‌و به‌پێی لێدوانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌ «رێكاری یاساییه‌، چونكه‌ ده‌بێت 48 سه‌عات پێش دانیشتنی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران ئاگادار بكرێنه‌وه‌». 
بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌كاتێكدایه‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناوی به‌شداریكردنی هه‌مووان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا به‌رده‌وام بوون و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێشوازییان له‌ پڕۆژه‌ حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/9/2017 ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرد، دواتر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌  لە نێوان وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بەرێوەچوو.

یه‌كگرتوو:
به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ین
پاش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له‌ هه‌ولێر «كۆشكی ئاشتی» دوو كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی (یه‌كێتی-پارتی-گۆڕان)، (یه‌كێتی-پارتی-كۆمه‌ڵ) كراو بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كان به‌رده‌وام بن، دوێنێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی سێقۆڵی (یه‌كێتی-پارتی-یه‌كگرتوو) كراو یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌زاری هادی عه‌لی وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌وه‌ رایگه‌یاند: فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
هه‌ردوێنێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و پاشان وه‌ك كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاویانكردۆته‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دوابڕیاری له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ سێ كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی  «خانه‌ی راپه‌ڕاندن، فراكسیۆنی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانی»، کردووە.

هاوپه‌یمانیی نیشتمانی: هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی به‌رپرسی دۆسیه‌ی كورد له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاند: دوێنێ له‌لایه‌ن د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه‌، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ك كاتی سه‌ردانی كردنی وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دیاریكرا.
به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌م زانیارییه‌ پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه‌. 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ردوێنێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: هیوادارین هه‌ولێرو به‌غدا به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP