کوردانی تاراوگە ماتەم بۆ سەرۆکی نەمر دەگێڕن
کوردانی تاراوگە ماتەم بۆ سەرۆکی نەمر دەگێڕن ‌ 10/10/2017
ئەمریکا
كوردانی شاری مورهید-ی سەر بە ویلایەتی مینیسوتاو شاری فارگۆ لە ویلایەتی نۆرس داكۆتا-ی ئەمریكا، پرسەی مام جەلال سەركردەو رابەری كوردستان و كوردایەتی-یان، بەرز راگرت.
مەراسیمی پرسەكە سەعات 1ی دوانیوەڕۆ تا 5ی ئێوارەی رۆژی 8ی ئۆكتۆبەر بەردەوام بوو، لەنێو پرسەكەدا وتاری كەرتی نۆرس داكۆتا-ی كۆمیتەی ئەمریكا خوێندرایەوە، كە تێیدا جگە لە باسكردنی خەباتی مام جەلال وەك رابەرێكی كوردایەتی و مەشخەڵی شۆڕشی نوێ و خەباتگێری شۆڕشی ئەیلول، سڵاو نێردرا بۆ رۆحی پاكی ئەو رابەرە، هەر ئەو بۆنەیە بووە دەرفەتێك كە سڵاو بنێردرێت بۆ رۆحی كاك نەوشیروان مستەفا-ی هاوڕێی 50 ساڵەی  مام جەلال كە پێنج مانگ بەر لەو گیانی سپارد بە كوردستان و پێكەوە ماڵئاواییان لە كوردستان كرد.
دواتر وتاری ناوچەی باكوری ئەمریكا-ی سەر بە لقی 7ی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆێندرایەوە، كە تێدا ئاماژەیان بە رۆڵی مام جەلال دا لە خەباتی لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرەتای دروستبوونیەوە و دواتر سەرخستنی بەرەی كوردستانی لەكۆتایی هەشتاكان و پاشانیش پاراستنی تەبایی نێوان یەكێتی و پارتی كە داینەمۆكەی ئەو بووە و زەرورییەتی ئەو سەركردە و سەرۆكە لەقۆناغە جیاجیاكاندا.
لەمەراسیمەكەدا جگە لەپیشاندانی چەند فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی رابەرو پێشەوای كوردایەتی مام جەلال، بەبەردەوام پەخشی راستەوخۆی گەلی كوردستان پیشانی ئامادەبووان دەدرا.
کەنەدا 
هه‌روه‌كو هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆژی شه‌ممه‌ 7-10-2017 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردانی هه‌رێمی ئۆنتاریو و نوێنه‌ری لایه‌ن و رێكخراو سیاسییه‌كانی كوردستان  كوردستانیانی كه‌نه‌دا  بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌ شاری هامڵتۆنی كه‌نه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی كه‌نه‌دا ی ( ی ن ك ) پرسه‌ی ماته‌مینیان بۆ كۆچی سه‌ركرده‌ی گه‌له‌كه‌مان مام جه‌لال گێڕا .
 ئاماده‌بووان وێڕای خه‌م و په‌ژاره‌یان ، رایانگه‌یاند مام جه‌لال له‌ مێژووی سیاسی كوردستان و عیراقدا سه‌ركرده‌یه‌كی بێوێنه‌ بووه‌ ، هه‌میشه‌ هه‌وڵی بێوچانی داوه‌ له‌ پێناو كوردستانێكی ئازاد و عیراقیكی دیموكرات كه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی بێ جیاوازی ره‌گه‌ز و ئایین و بیروڕا به‌ ئاشتی و ئارامی بژین.
هۆڵەندا
به‌ئاماده‌بوونی مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ به‌شداریی سه‌یوان بارزانی باڵیۆزی عیراق له‌ هۆڵه‌نداو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ‌حزبه‌ كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا، رۆژی 8-10-2017   پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ به‌شداریی ره‌وه‌ندی كوردی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ھۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م له‌ حزب و رێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان ماته‌مینی خۆیان بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی.

یۆنان
پرسه‌ی ماڵئاوایی له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال دوێنێ به‌ به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی یۆنان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئێس ئایی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان و كوردستانیانی ئه‌سینا به‌ڕێوه‌ چوو.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP