لویس ئایالا: مام جەلال كەسایەتییەكی نیشتمانیی راست بوو
لویس ئایالا: مام جەلال كەسایەتییەكی نیشتمانیی راست بوو ‌ 10/10/2017
رۆژی یەكشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2017، دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە بەغدا، پێشوازیكرد لە لویس ئایالا سكرتێری گشتیی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناسیونال كە بۆ پێشكەشكردنی پرسە و ماتەمینیی كۆچكردوی مەزن سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق هاتبوو.
سەرۆك كۆمار بەخێرهاتنی لویس ئایالای كرد و دوپاتیكردەوە، ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال خەسارەتێكی گەورە بوو لە گەلی عیراق كەوت بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، كلتوری باش و حیكمەتەكانی بەبیرهێنایەوە لە چارەسەركردنی مەسەلە هەڵپەسێراوەكاندا.
لای خۆیەوە، سكرتێری گشتیی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناسیۆنال، هاوخەمی خۆی پێشكەشكرد و روونیكردەوە، مام جەلال كەسایەتییەكی نیشتمانیی راست بوو، بەردەوام داكۆكی دەكرد لە یەكڕیزیی عیراقییەكان و بەدیهێنانی ویستەكانیان لە ئازادیی و دیموكراسیی و ژیانێكی سەربەرزانە، رۆڵی گرنگیانی بەرز نرخاند لە كۆبوونەوە و چالاكییەكانی سۆشیالیست ئینتەر ناسیۆنال ئەو كاتەی جێگری سەرۆكی رێكخراوەكە بوو.
هاوكات، ئەیالا ستایشی رۆڵی سەرۆك مەعسومی كرد لە یەكخستنەوەی ریزی عیراقییەكان و پشت بەستن بە پرەنسیبی دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا، ئاماژەیشیكرد بۆ گرنگیی سازانی هەموو لایەنەكان لەم قۆناغەدا بەو جۆرەی كە خزمەت بە ئاسایش و ئۆقرەیی عیراق دەكات و ئازادیی و دادپەروەریی و یەكسانیی لە نێوان هەموواندا بەدی دێنێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP