له‌یلا زانا: مام جەلال، سه‌ركرده ‌و رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌
له‌یلا زانا: مام جەلال، سه‌ركرده ‌و رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌ ‌ 11/10/2017
حه‌مید ده‌روێش: مام، موڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوو
له‌یلا زانا په‌رله‌مانتارو ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری باكووری كوردستان لەسلێمانی‌ سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی له‌ده‌باشان كرد، دواتریش سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كردو له‌وته‌یه‌كدا رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی له‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیادا، به‌رزنرخاند.
دوێنێ، له‌یلا زانا ژنه‌ په‌رله‌مانتارو سیاسه‌تمه‌داری باكووری كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ سلێمانی‌و راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد له‌ده‌باشان‌و له‌وتارێكیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌ركرده‌و ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌و جێده‌ست‌و خه‌باتی ئه‌و له‌پێناو هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوو، «به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ له‌باكووری كوردستان».
دوای دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ش، سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كردو له‌لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و بافڵ تاڵه‌بانی لێپرسراوی كاروباری دژایه‌تی تیرۆره‌وه‌ پێشوازیی لێكرا. له‌یلا زانا؛ له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ی ڕاگه‌یاند: «هاتنمان بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییه‌، یه‌كه‌میان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ بێینه‌ سلێمانی‌و سه‌ردانی ئێوه‌و ئارامگه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال بكه‌ین، دووه‌میش په‌یامی هاوخه‌می سه‌رجه‌م گه‌لی باكووری كوردستانمان هێنا بۆ ئێوه‌، كه‌ پێمانوایه‌ كۆستێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و برینێكی ساڕێژنه‌بووه‌ له‌دڵی هه‌ر كوردێكدا».
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌یلا زانا؛ چه‌ند بیره‌وه‌ری‌و هه‌وڵێكی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌بیرهێنایه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می توگۆت ئۆزال سه‌رۆكی ئه‌وكاتی توركیا، تاده‌گاته‌ راگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا له‌سه‌رده‌می ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
له‌یلا زانا؛ ئه‌وه‌شی باسكرد كه‌»سه‌رۆك مام جه‌لال لێبڕاوانه‌ خه‌باتی بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كردو دواتر خه‌می سه‌رجه‌م عیراقیشی له‌كۆڵنا، بۆیه‌ گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی سه‌ری رێز بۆ هه‌وڵ‌و قوربانییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ نه‌وی ده‌كه‌ن».

هاوڕێیه‌كی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی هێرۆخان-ی كرد
هه‌روه‌ها رۆژی 9/10، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌سلێمانی پێشوازییكرد له‌ حه‌مید ده‌روێش سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریاو هاوڕێی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی یاوه‌ری، بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و ده‌ربڕینی هاوخه‌می‌و سه‌ره‌خۆشی، سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا، حه‌مید ده‌روێش؛ وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال؛ موڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوو، هه‌مووان زۆر دڵته‌نگین به‌ لەده‌ستدانی سه‌ركرده‌و رابه‌رمان. هه‌روه‌ها باسی له‌به‌رهه‌می ئه‌و پشتیوانییه‌ مێژووییه‌ درێژخایه‌نه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد له‌خه‌باتی دیموكراسی‌و ئازادیخوازانه‌ی كورد له‌سوریا به‌گشتی‌و له‌ناویشیاندا پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ سوپاسی وه‌فدی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریاو حه‌مید ده‌روێش هاوڕێی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد، بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می‌و به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا.

سه‌ردانی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماڵی مام
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر دوێنێ 10/10، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان له‌سلێمانی كردو دوای دانانی تاجه‌گوڵینه‌، به‌ڵێنیاندا له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام به‌رده‌وامده‌بن. پاشان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوخه‌می‌، سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان له‌ده‌باشان كردو له‌لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی مام جه‌لال‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و بافڵ تاڵه‌بانی لێپرسراوی كاروباری دژایه‌تی تیرۆرو شێخ لاهور به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری-زانیاری‌و سیروانی كوێخا نه‌جم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌، پێشوازییكران.
له‌و سه‌ردانه‌دا، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشووری كه‌ركوك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، به‌ناوی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده‌ خانه‌واده‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌»به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فای ئه‌و رێبازه‌ ده‌بین».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP