كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: هه‌رگیز رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رناده‌ین
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: هه‌رگیز رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رناده‌ین ‌ 11/10/2017
له‌سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌ ده‌باشان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) له‌وتارێكدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌»وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌رگیز رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رناده‌ین». ئەمەش دەقی وتارەکەیەتی:

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان
رێكخستنه‌ پۆڵایینه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رمتان لێبـێ‌و به‌یانیتان باش
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئارامگه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاتووین كه‌ دووپاتی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ڕێبازه‌ به‌رناده‌ین، ڕێبازی مام جه‌لال كه‌ ڕابه‌رێكی گه‌وره‌ی میلله‌تی كورد بوو له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان، هه‌روه‌ها مام جه‌لال پیاوێك بوو چه‌ند شه‌خسیه‌تێك له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و كۆببۆوه‌، مام جه‌لال نووسه‌ر بوو، پێشمه‌رگه‌ بوو، دیبلۆماسی بوو، سیاسی بوو، ڕێكخستن بوو، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك تێكه‌ڵاو بكه‌ی ئینجا مام جه‌لال-ی لێ دروست ده‌بێ.
چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال كه‌پێی وابوو هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زه‌رورن بۆ كوردستان هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كانیش جیاواز بن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه‌ ئیش بكه‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ هاتووین كه‌ دڵنیای بكه‌ینه‌وه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م سیاسه‌ته‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین‌و ده‌یگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ جه‌نابی مام جه‌لال له‌ ئارامگه‌كه‌ی دڵی شاد بێ‌و دڵنیابێ له‌وه‌ی (ی.ن.ك) یه‌كێتی خه‌ڵكه‌، له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردووش سه‌لمێنرا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزێكه‌ هه‌رگیز له‌بن نایه‌، كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان  كۆبكه‌یته‌وه‌ ده‌بێته‌ هێزێكی گه‌وره‌.
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ هاتووین لێره‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌یبوو، به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین بۆ شوێنێكی باش، هه‌روه‌ها ته‌داولی ئیشكردنی سیاسیش له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكه‌ینه‌ نه‌ریتێك كه‌ هه‌موو كه‌سێك به‌شداربێ له‌ بڕیاری سیاسی‌و مه‌سولیه‌ت له‌ناو (ی.ن.ك).
جارێكی تریش به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ هه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌ بین له‌خه‌بات‌و تێكۆشان، چۆن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزێك بووه‌ له‌پێشه‌وه‌ی خه‌بات بووه‌.
لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌شیان كاك مه‌سعود بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی، كه‌ هه‌ردووكیان هاتن ٣ ڕۆژ له‌ پرسه‌كه‌ ئاماده‌بوون‌و له‌هه‌ولێریش به‌شدارییان كرد، ئێمه‌ سوپاسیان ده‌كه‌ین.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP