بافڵ تاڵه‌بانی: ئێوه‌ سه‌لماندتان هه‌مووتان هی مام-ن و مام-یش هی هه‌مووتانه‌
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێوه‌ سه‌لماندتان هه‌مووتان هی مام-ن و مام-یش هی هه‌مووتانه‌ ‌ 12/10/2017
بافڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا سوپاسی هه‌موو لایەک ده‌كات بۆ به‌شداریكردن‌و هاوخه‌مییان له‌پێشوازی‌و ماڵئاوایی كردن له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
كوردستانیانی ئازیز..
به‌پێویستی ده‌زانم له‌ڕێی ئه‌م په‌یامه‌وه‌، سوپاسی بێپایانی خۆم ئاراسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كتان بكه‌م بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ به‌رفراوانه‌تان له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی باوكی ئازیزم‌و (مام)ی خۆشه‌ویستی خۆتان.
ئێوه‌ به‌ ڕشتنی فرمێسكه‌كانتان بۆ له‌ده‌ستدانی مام، ده‌رتانخست چه‌ند دڵسۆزن، ئه‌و راستییه‌شتان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ (مام) له‌خۆڕا نه‌یده‌وت «هه‌مووتان به‌ براو خه‌باتگێڕی خۆم ده‌زانم، خۆمیش هی هه‌مووتانم».
ئێوه‌ی ماته‌مگێڕ له‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌دا، ئێمه‌تان قه‌رزاربار كردو ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌تان قورستر كرد.
ده‌شمه‌وێت سوپاسی ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌ سیاسی‌و كه‌سایه‌تییه‌كان‌و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان بكه‌م بۆ به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی باوكی ئازیزم‌و پرسه‌كه‌یدا.
له‌ كۆتاییشدا، رووه‌و هه‌موو یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێم؛ به‌ڵێن بێت، به‌ پشتیوانی ته‌واوی دڵسۆزان، به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام بۆ پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی‌و درێژه‌دان به‌ سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌.
جارێكی تر، سوپاس‌و ستایش بۆ هه‌موو لایه‌كتان.. ئێوه‌ش هه‌ر شادو سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازبن.

براتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP