وه‌فدێكی باڵای ئه‌ڵمانیا په‌یامی هاوخه‌مییان گه‌یانده‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
״هه‌ڵوێست ‌و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال جێگه‌ی ستایش ‌و پێزانینی هه‌مووانه‌״ وه‌فدێكی باڵای ئه‌ڵمانیا په‌یامی هاوخه‌مییان گه‌یانده‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ‌ 12/10/2017
بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هاوخه‌مییان، وه‌فدێكی باڵای ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یش سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی گه‌ل‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی.
دوێنێ له‌سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد له‌ سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق‌و وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، كه‌ له‌ كورت ستۆكیڵ ستیلفێرد كونسوڵی گشتی‌و جێگره‌كه‌ی پێكهاتبوون.
له‌دیدارێكدا، كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی لێپرسراوی كاروباری دژایه‌تی تیرۆر، ته‌حسین نامیق جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌یبوون، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی پرسه‌و ماته‌مینیی وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك مام جه‌لال، باسی له‌وه‌كرد: ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌گه‌لی عیراق كه‌وت به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌، كه‌ ده‌یتوانی چاره‌سه‌ری قه‌یران‌و كێشه‌كان بكات‌و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه‌. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ڵوێست‌و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌پێناوی ئازادی‌و دیموكراسی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و یه‌كڕیزیی نیشتمانی، جێگه‌ی ستایش‌و پێزانینی هه‌مووان بووه‌، بۆیه‌ هه‌مووانیش زۆر دڵته‌نگن بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌رۆكه‌ مه‌زنه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی بۆ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌یاندنی په‌یامی هاوخه‌مییان، هه‌ڵوێست‌و هاوكاریی حكومه‌ت‌و گه‌لی ئه‌ڵمانیای دۆستی به‌رزنرخاند، كه‌ زۆر به‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه‌ بوون، به‌تایبه‌ت له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا بۆ پشكنین‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له‌وڵاته‌كه‌یاندا.

ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ند:
درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ت ده‌بین
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان ‌كرد‌و له‌په‌یامێكدا به‌ڵێنیان دووپاتکردەوە کە درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی ده‌بن، دواتریش سه‌ردانی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یان کرد.
دوێنێ، ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان له‌ده‌باشان كردو تاجه‌گوڵینه‌یان دانا، دواتر سه‌ردانی‌ ماڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌و بافڵ تاڵه‌بانی‌ لێپرسراوی‌ كاروباری‌ دژایه‌تی‌ تیرۆره‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ماڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ سه‌رباری‌ گه‌یاندنی پرسه‌و ماته‌مینیی خۆیان بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، هاوكات جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ رێبازه‌كه‌ی‌ مام؛ ده‌بن‌و وه‌كو خوێندكارێكی‌ دڵسۆزی‌ ئه‌و رێبازه‌، به‌رده‌وامده‌بن.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال؛ به‌ڕێوڕه‌سمێك تێكڕای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی؛ پێشوازییكران‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال؛ دانا.
له‌وته‌یه‌كیشدا زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، رایگه‌یاند: هاتووین به‌ڵێنی وه‌فا بۆ مام-ی گه‌وره‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌‌و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بین‌و یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان ده‌پارێزین.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP