مه‌لا به‌ختیار: هه‌موو كات له‌گه‌ڵ گفتوگۆداین
مه‌لا به‌ختیار: هه‌موو كات له‌گه‌ڵ گفتوگۆداین ‌ 12/10/2017
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌‌و سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، پێشوازییان له‌ سیریل نان باڵیۆزو كیرت ستۆكڵ ستیلفێرد كونسوڵی‌ ئه‌ڵمانیا له‌عیراق‌و كوردستان كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی-یان، كردووه‌و راشیانگه‌یاند: له‌ده‌ستدانی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌فده‌كه‌، ته‌ئكیدیان له‌پێویستیی‌ گفتوگۆو دانوستاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غدا‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، كرده‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی‌ بۆ حكومه‌ت‌و گه‌لی ئه‌ڵمانیا له‌به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن‌و له‌چاره‌سه‌ری‌ قۆناغه‌كانی‌ نه‌خۆشكه‌وتنی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، راشیگه‌یاند: خواستی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان دیالۆگه‌ به‌ئه‌جێندای‌ كراوه‌ی‌ بێ‌ مه‌رج. هه‌روه‌ك جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ریفراندۆم، مافی‌ ره‌وای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشدا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌گرن.
لای خۆیشییه‌وه‌، سه‌عدی‌ پیره‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ڕیفراندۆم‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ كرد‌و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كورد له‌گه‌ڵ دیالۆگدایه‌ به‌بێ‌ مه‌رجی‌ پێشوه‌خته‌و ئاماده‌ین گفتوگۆو دانوستاندن بكه‌ین، چونكه‌ جگه‌ له‌دیالۆگ هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی‌ تر له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP