سه‌رۆك كۆمار سوپاسی ئاماده‌بووانی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات
سه‌رۆك كۆمار سوپاسی ئاماده‌بووانی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات ‌ 12/10/2017
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار سوپاس‌و پێزانینی ئاڕاسته‌ی خوشك‌و برایانی ئاماده‌بووی ئه‌و كۆڕی ماته‌مینییه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار رۆژی 9/10/2017، رێكیخستبوو بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆكی پێشووی وڵات.
سه‌رۆك مه‌عسوم؛ ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت‌و سه‌ركرده‌ سیاسی‌و ئه‌منییه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئایینی‌و رووناكبیرییه‌كان‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌ دیپلۆماتییه‌كان‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌عیراق، به‌رزنرخاند‌و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شداریكردنیان له‌كۆڕی ماته‌مینییه‌كه‌ گوزارشتكردن بوو له‌خواستی هه‌موو عیراقییه‌كان بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان له‌به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان‌و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی‌و ته‌بایی له‌وڵات-دا.
هه‌روه‌ها، سه‌رۆك كۆمار داوا له‌هه‌مووان ده‌كات چاو له‌كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بكه‌ن‌و رێبازه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر كه‌ خاڵی یه‌كگرتن‌و هاوبه‌شی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو.

ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عیراق: ماته‌م ‌و هاوخه‌می ماڵئاوایی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ن
دوێنێ، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار پێشوازییكرد له‌وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی شێخ هومام حه‌مودی، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕین‌و گه‌یاندنی پرسه‌و ماته‌مینی‌و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌عسوم-یان كردبوو.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌ركه‌وته‌كانی پرسی ریفراندۆم‌و نێوانی حكومه‌تی فیدرال‌و هه‌رێم، له‌وڕووه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌دانانی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی ئێستا، ئاماژه‌شیكرد بۆ گرنگیی پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی‌و به‌ئاشتیی پێكه‌وه‌ژیان، هه‌روه‌ك گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووری خسته‌ڕوو و داواشی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد به‌شداربن له‌پشتگیریی كردنی ئۆقره‌یی‌و بوژانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی.
لای خۆیشییه‌وه‌ شێخ هومام؛ پێویستیی خستنه‌كاری ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناوی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری دیالۆگ‌و پابه‌ندبوون به‌پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووره‌وه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP