وەفای ئێرانییەکان بۆ مام جەلال
وەفای ئێرانییەکان بۆ مام جەلال ‌ 13/10/2017
رۆژنامه‌ی جامی کوردی که‌ به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی له‌ شاری سلێمانی چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌فای کاربه‌ده‌ستانی باڵای کۆماری ئیسلامی بۆ مام جه‌لال بڵاوکردۆته‌وه‌. 

جامی کوردی:
دەڵێی بڕیار نییە ڕووداوەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کۆتایی بگات. هێشتا کاردانەوەکانی پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و نیگەرانی خەڵک لە داهاتوو بە کۆتایی نەگەیشتووە کە ڕووداوێکی دیکە شەقامی کوردی و تەنانەت عێراقی و ناوچەییش تازیەبار دەکات. هەواڵی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، گەروە ڕێبەر و سەرکردە و سیاسەتوانە جیهانییەکە. مردنی مام جەلال بە تەنیا ماڵئاوایی کەسایەتییەکی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی پڕ ململانێی هەرێمی کوردستان و عێراق نییە، بەڵکوو سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی، کۆڵەکەی سیاسی کوردستان و عێراق و هۆکاری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە بووە. ئەمە بانگەشە نییە، ڕاستییەکە کە کارنامەی تاڵەبانی زۆر دەمێکە ئەمەی سەلماندووە، مێژووە، تۆمارە و ئەرشیڤ و هیچ دەست و هەوڵێک توانای سڕینەوەی نییە. هەر ئەم کارنامە پڕ دەسکەوتەشە کە مامی کوردانی کردە کەسایەتییەکی خۆشەویستی عێراقییەکان لە هەر نەتەوە و مەزهەبێکەوە و وای کردووە کە هەواڵی کۆچی دوایی ئەو، جیهانی هەژاند.
تاڵەبانی کە لە نێو کورداندا بە مام جەلال ناسراو بوو لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ سەرۆک کۆماری عێراق بوو و بە پێی بەڵگە سەلمێندراوەکان ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەقامگیری و ئاشتەوایی عێراقی پاش سەدام هەبووە. سەرۆک کۆمارە کوردەکەی عێراق سیاسەتی عێراقێکی یەکگرتوو، سەقامگیر، فیدراڵ و دیمۆکرات و بۆ هەمووانی پەیرەو دەکرد و بڕیاری تاکلایانەی بەلاوە پەسەند نەبوو، مامی کوردان قیبلەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە کوردستانی و عێراقییەکان بوو و بە بوونی بەڕێزیان لە بەغدا و لە کۆشکی کۆماری، هێز و پێگەی کوردان لە سیستەمی سیاسی عێراقی پاش ٢٠٠٣ لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری و بنیات نانەوەی ئەم وڵاتە بە کار دەهێندرا نەک ئەوەی کە بە بڕیاری تاکەکەسی بەرەو خوڵقاندنی قەیران و کێشە ببرێت.
مردنی تاڵەبانی، بۆشاییەکی زۆر لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق درووست دەکات و لەم کات و ساتەدا کە کەشتی عێراقییەکان پێویستی بە بەڕێزیان هەبوو تا بەرەو کەناری ئارامییەکان ڕێنمایی بکات، نەبوونیان کارەساتێکی گەورەیە و قەرەبووش ناکرێتەوە.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP