ئاكار نه‌جم
دنیای هونه‌ری موزیك گه‌لێك موزیكژه‌نی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا وڵاتی موزیك و هونه‌ر، نیشتمانی گه‌وره هونه‌رمه‌ند باخه به‌دوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه و له سه‌رده‌می تازه‌دا گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی به‌توانای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه.
ڤۆگلێر یه‌كێكه له موزیكژه‌نه ناوداره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه، چه‌لۆژه‌نێكی به توانایه. ئه‌گه‌رچی ڤۆگلێر له ئه‌مریكا گه‌یشته ترۆپكی ناوبانگ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ڵمانییه و له به‌رلین ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و ورده ورده توانا و زیره‌كی ده‌ركه‌وتووه و توانیوێتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان جێ پێی خۆی بكاته‌وه.
ڤۆگلێر ساڵی 1964 له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و له ئه‌مریكا ده‌ژی، مێردی میرا وانگی كه‌مانچه‌ژه‌نه و دوو منداڵیان هه‌یه. ئه‌مانه به‌خێزانی له كه‌شێكی هونه‌ریدا ده‌ژین و ماڵه‌كه‌یان ماڵی موزیكه. كاره دیاره‌كه‌ی ڤۆگله‌ر وای كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ناوبانگه‌كان و ئۆركێسترایه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆببێته‌وه و ئه‌وان به شانازییه‌وه حه‌ز به‌كاركردن بكه‌ن له ته‌كیدا. وه‌ك فیلارمۆنیكی نیویۆرك، ئۆركێسترای لایپزیگ گێڤانداوس، دۆیچه سه‌مفۆنی-ئۆركێسته‌ر به‌رلین و ئۆركێسترای فیلارمۆنیكی له‌نده‌ن.
خوێنكاری باوكی بووه
ڤۆگلێر له به‌رلینی رۆژهه‌ڵات له‌دایكبووه، ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری له‌لای پیته‌ر ڤۆگلێری باوكی خوێندوویه‌تی، باوكی سه‌رچاوه و بناغه‌ی به‌هره هونه‌رییه‌كه‌ی بۆ داناوه، دواتر له‌لای جۆزێف شواب و هاینریچ شیف و زیگفرید پاڵم خوێندوویه‌تی. كه ئه‌مانه مامۆستای ئه‌و بوون و فێریان كردووه. ئه‌ویش كه خولیای ئه‌و هونه‌ره بووه و به‌دڵ گوێی بۆ وانه و ئامۆژگارییه‌كانی مامۆستاكانی گرتووه و توانیوێتی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له نێو ئه‌م هونه‌ره‌دا و ببێت به‌ناوێكی دره‌وشاوه.
ڤۆگلێر له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا پۆستی سه‌ره‌كی چه‌لۆی ستاتسكاپێل درێسدنی به‌ده‌ستهێناوه و بووه گه‌نجترین موزیكژه‌ن له مێژووی ئه‌م ئۆركێسترایه‌دا كه ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێنابێت. به‌ڵام خه‌ونه‌كانی له‌وه زیاتر و زۆرتر بوون، زۆرتری له خۆی ده‌ویست، بۆیه له ساڵی 1997 ئه‌و پۆسته‌ی به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی كاری تاكه‌كه‌سی بكات، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی میرا وانگ كه كه‌مانچه‌ژه‌نه و دوو منداڵه‌كه‌یان روویان له نیۆرك كرد، له‌وێ له ته‌ك بیل مۆرا بوون به هاوڕێ.
چالاكییه‌كانی
ڤۆگلێر وه‌ك سۆڵۆیست له‌گه‌ڵ فیلارمۆنیكی نیۆرك، له ئۆركێسترای سه‌مفۆنی شیكاگۆ و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی بۆستن و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی پیتسبورگ و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی مۆنتریال و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی سینسیناتی و ئۆركێسترای شانۆی مارینسكی و ستاتسكاپێل درێسدن و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی رادیۆی باڤاریا و ئۆركێسترای سه‌مفۆنی رادیۆیی شتوتگارت و فیلارمۆنیكی تایوان كۆنسێرتێكی پێشكه‌ش كردووه، به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ناوبانگی ده‌ركردووه.
خه‌ڵاته‌كانی
له پای ئه‌و كارانه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. له‌وانه ساڵی 2002 خه‌ڵاتی باشترین ئامێرژه‌نی ساڵ له ئیكۆ كلاسیك، ساڵی 2006 خه‌ڵاتی ئیكۆ كلاسیك، تۆماركردنی مۆسیقای ژووری ساڵ، مۆزارت دیڤێرتیمنتۆ، ساڵی 2011 خه‌ڵاتی ئێریچ-كاستنه‌ر-پرێس (درێسدێن) ساڵی 2014 خه‌ڵاتی باشترین ئامێرژه‌نی ساڵ.