رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(44)
له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا چه‌ند دوورگه‌یه‌كی بچووك له زه‌ریای هێمندا بوون به مه‌یدانی یه‌كێك له خوێناوی‌ترین شه‌ڕه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ژاپۆن. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه تا ئه‌و كاته سه‌ربازیان نه‌دیبوو، به سه‌رسوڕمانه‌وه له‌ناو خانووه حه‌سیرییه‌كانیانه‌وه سه‌یری سه‌رباز و تانك و چه‌كه‌كانیان ده‌كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی به جلوبه‌رگی سه‌ربازیی سه‌یر و فڕۆكه‌ی گه‌وره‌وه كه به ئاسماندا ده‌خولانه‌وه و بوخچه‌ی یارمه‌تییان فڕێده‌دایه خواره‌وه كه خواردنی قوتوو و جلوبه‌رگ بوون.
به‌لای خه‌ڵكه‌كه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو كه خواردن و جلوبه‌رگ له ئاسمانه‌وه ده‌بارێت و سه‌ربازه‌كان خواردن و جلوبه‌رگیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌ش ده‌كرد، خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌یانده‌زانی بۆچی سه‌ربازه‌كان له رێگه‌ی راوه‌وه یان له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ری میوه‌وه خۆراكی خۆیان به‌ده‌ست ناهێنن و ئه‌و باڵنده كانزاییانه چۆن به ئاسماندا ده‌فڕن و خۆراكیان پێده‌گه‌یه‌نن؟
فڕۆكەی قامیش
دوای شه‌ڕ سه‌ربازه‌كان له ناوچه‌كه چوونه ده‌ره‌وه و وازیان له خه‌ڵكه‌كه هێنا. له‌ناكاو رووداوێكی سه‌یر روویدا، خه‌ڵكی ناوچه‌كه چوونه سه‌ر گرده‌كان و پووشی ئه‌و ناوه‌یان به ته‌واوی سووتاند و به به‌رد دیوار‌یان بۆ دروستكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌وێدا فڕۆكه‌یه‌ك به قامیش دروست بكه‌ن و دوای دروستكردنی بیخه‌نه سه‌ر سه‌كۆی فڕین كه پێشان بۆیان ئاماده‌كرد بوو. خه‌ڵكه‌كه به دارحه‌یزه‌ران بورجی چاودێریان دروستكرد و به ته‌خته هێدفۆنیان بۆ خۆیان دروستكرد، هه‌وڵیانده‌دا لاسایی هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی سه‌ربازه‌كان بكه‌نه‌وه. بۆ ناردنی سیگناڵ ئاگریان به‌كارهێنا، ئه‌و نیشانانه‌ش كه له‌سه‌ر جلوبه‌رگی سه‌ربازیی سه‌ربازه‌كان دیبوویان به تاتۆ له‌سه‌ر به‌ده‌نی خۆیان دروستیان كرد. له راستیدا ئامانجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌وه‌بوو خۆیان وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئاماده نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده كانزاییانه‌ی له كاتی شه‌ڕدا خواردنیان پێده‌گه‌یاندن دووباره له ئاسمان په‌یدا ببنه‌وه و خواردن و جلوبه‌رگیان بۆ بێنن. ریچارد فاینمه‌ن له قسه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه و ده‌ڵیت: "خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌موو شتێكیان به باشی دروستكرد. له راستیدا ئه‌وان به قامیش فڕۆكه‌خانه‌یه‌كیان دروستكرد و هه‌موو شتێك وه‌كو یه‌كه‌مجاری لێهاته‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له‌وێ نه‌نیشته‌وه."
سمێڵیش سوودی نه‌بوو
له راستیدا خه‌ڵكه‌كه سه‌رنجی شكڵ و شێوه‌یان دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی به دروستی له ناوه‌ڕۆك تێگه‌یشتبن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به خه‌ڵكی ئه‌و دورگه‌یه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێ جار زانایان و كه‌سانی بلیمه‌تیش گیرۆده‌ی ده‌بن، بۆ نموونه یه‌كێك له هاوڕێیانی من هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد ببێت به رۆماننووسێكی به‌ناوبانگ و هه‌مه‌نگوای (Hemingway) ئه‌فسانه‌ی ئه‌و بوو. به‌ڕای من هه‌مه‌نگوای زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، سیمبولێكی خراپ نه‌بوو، هه‌مه‌نگوای یه‌كه‌م نووسه‌ر بوو كه وه‌كو سوپه‌رستارێكی ته‌واو ده‌ركه‌وت و ناوبانگی جیهانی په‌یداكرد. پێتوایه هاوڕێكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌مه‌نگوای بێت چی كرد؟ سمێڵی هێشته‌وه، جلوبه‌رگی چرچ و لۆچی له‌به‌رده‌كرد و هه‌میشه قۆپچه‌كانی ده‌كرده‌وه، ده‌ستیكرد به خواردنه‌وه‌ی كۆكتێل. هه‌روه‌ها ده‌فته‌ری بچووكی (مۆلسكین)ی ده‌كڕی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مه‌نگوای ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی به‌كارده‌هێنا. به‌داخه‌وه هیچ كام له‌م ئیشانه یارمه‌تی نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هاوڕێكه‌م ته‌نیا لاسایی شكڵ و شێوه‌ی هه‌مه‌نگوای ده‌كرده‌وه و ئیشی به‌و شه‌ونخوونیانه نه‌بوو كه هه‌مه‌نگوای بۆ كتێبه‌كانی كێشابووی.
سویتشێرتی كڵاودار
له‌وانه‌یه له روانگه‌ی تۆوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر پێكه‌نیناوی بێت، به‌ڵام له چوارده‌وری خۆمان ده‌توانین زۆر نموونه‌ی وا ببینین. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له دنیای ئابووری و بازرگانیشدا زۆر به‌ربڵاوه، بۆ نموونه زۆر له كۆمپانیاكان شوێنی ئیشكردنیان وه‌كو گوگڵ دیزاین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كه‌سانی دیار به‌لای كۆمپانیاكه‌ی خۆیاندا رابكێشن، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران هه‌وڵیاندا به رووكه‌ش لاسایی مارك زوكه‌ربێرگ (Mark Zukerberg) بكه‌نه‌وه و به سویت‌شێرت (Sweatshirt)ی كڵاوداره‌وه له چاوپێكه‌وتنی كاردا ده‌ركه‌وتن.
یه‌كێك له نموونه دیاره‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانین له‌ناو وردبینه داراییه‌كاندا ببینین. ئه‌مانه چه‌كی لیستێكی له پێشدا دیاریكراویان هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه وردبینی ساڵانه ده‌كه‌ن بۆ نموونه:
ئایا هه‌موو چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی ئیش تۆماركراون؟
ئایا ره‌سید و وه‌ره‌قه‌ی پاره‌وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ راستییه‌كه‌دا وه‌كو یه‌كن و ده‌سكاری نه‌كراون؟ كۆی داهاتی كۆمپانیا به پێی راپۆرتی ژمێریاری چه‌نده؟
ئاگای له ناوه‌ڕۆك نییه
له كاتێكدا كۆمپانیاكان ته‌نیا دوای چه‌ند مانگێك مایه‌پووچ ده‌بن و تووشی كێشه ده‌بن وه‌كو كۆمپانیای ئینرۆن (Enron)، یان برایانی لیمان
(Leman Brothers)، یاخود (ALG)، له دۆخێكی وادا وردبینانی دارایی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن، له راستیدا ئه‌وان ته‌نیا سه‌رنجیان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئیدارییه و ناتوانن كێشه و مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
نموونه‌یه‌كی تر له دنیای مۆسیقادا هه‌یه كه باسكردنی خراپ نییه، جه‌ین بۆپتیست لولی
(Jean Boptiste Lully)، مۆسیقاری فه‌ره‌نسی پاسای ڤێرسای (Versailles) رازی كرد مۆسیقایه‌كی بۆ دابنێ و زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی مۆسیقا‌كه ده‌كرده‌وه. و‌شەکان به چ ریتمێك بگوترێت یان چ ئامێرێك به‌كاربهێنرێت. داوای له پاشا كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئۆپراكان نه‌ك له پاریس به‌ڵكو له هه‌موو فه‌ره‌نسا بخاته ژێر ده‌ستی ئه‌وه‌وه و پاشا به‌وه رازی بوو، بێڕه‌حمانه ركابه‌ره‌كانی له‌كار دوورخسته‌وه، له‌به‌رئه‌وه بوو به بێزراوترین مۆسیقاری مێژوو، به‌ڵام خانه‌دانه‌كانی شاره‌كانی تری ئه‌وروپا پشتیوانی‌یان له شێوازی لولی ده‌كرد و مۆسیقا‌كانی چه‌ندان جار ته‌نانه‌ت له بچووكترین قه‌ڵاكانی شاخه‌كانی ئه‌لپ ده‌ژ‌ەنی و هه‌موو خانه‌دانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له پاریس و رێوڕه‌سمه‌كانی نزیك بكه‌ونه‌وه په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
به رووداوێكی بچووك مرد
له (1687/1/8)دا له كاتێكدا كه لولی له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و ناوبانگدا بوو، به‌هۆی رووداوێكه‌وه گیانی سپارد. رووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو له كۆنسێرتێكدا ده‌بوو ریتمه‌كه به پێ كوتان به زه‌ویدا دروست بكه‌ن و لولی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وریای خۆی نه‌بوو، بەقاچێکی په‌نجه‌ی قاچەکەی تری شێلا. سه‌ره‌تا وایانده‌زانی برینداربوونێكی ئاساییه و خۆی چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا په‌نجه‌ی ئیلتیهابی كرد و تووشی گانگرین بوو. سێ مانگ دوای ئه‌وه به‌هۆی پیسبوونی برینه‌كه‌یه‌وه مرد، سه‌ره‌نجام مۆسیقای فه‌ره‌نسا له ته‌وقی ئه‌و رزگاری بوو.
له‌وانه‌یه بپرسیت مه‌به‌ستی من له‌م به‌سه‌رهاته چی بوو؟ له راستیدا مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو رێنماییت بكه‌م گوێ به كه‌سانی وه‌كو لولی نه‌ده‌یت، هه‌وڵ نه‌ده‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی توانات به‌سه‌ر شتێك‌دا بشكێت كوێرانه لاسایی بكه‌یته‌وه.
روانینی رووكه‌شانه
له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س خۆیان زۆر به‌دوور له‌م مه‌سه‌له‌یه بزانن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ت له‌بیر بچێت كه لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه زۆر له‌و شته بڵاوتره كه تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه و هه‌ر كاتێك له‌وانه‌یه بكه‌ویته داوییه‌وه، كه‌واته خۆت له‌م مه‌سه‌له‌یه بپارێزه، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت وزه و توانات به‌فیڕۆ ده‌چێت و روانینت سنووردار و رووكه‌ش ده‌بێت. هه‌روه‌ها خۆت له‌و كه‌س و كۆمپانیایانه به‌دوور بگره كه ئه‌و ئیشانه ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌نیا بایه‌خ به رووكه‌شی كارمه‌ندان ده‌ده‌ن و ئه‌سڵه‌ن كوالێتی ئیشه‌كه‌یان به‌لاوه گرنگ نییه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌ده‌یت به‌بێ ئاگاداریی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی دیار ته‌نیا لاسایی رووكه‌شیان بكه‌یته‌وه.
سه‌رچاوه:
هنر خوب زیستن، ص241-245