ئا: مه‌عروف مه‌جید*
مرۆڤ ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری خۆی بدات، ده‌توانێ له زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌ن سوود وه‌رگرێت و به‌كاریان بهێنێت بۆ راییكردن، یان ئاسانكردنی كاره‌كانی خۆی، هه‌ر له سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیشه‌وه مرۆڤ هه‌وڵی داوه هێزی سروشت و ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌یه كۆنترۆڵی بكات و به‌كاری بهێنێت، وه‌ك هێزی با، ئاو، تیشكی خۆر و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاژه‌ڵه سروشتیانه‌ش كه له ده‌وروبه‌ری مرۆڤ ده‌ژین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندازیار عه‌زیزه سیدی بۆنا-ی خه‌ڵكی مۆریتانیایه، كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و سێ ساڵ پێش ئێستا كارگه‌یه‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بایۆگاز و په‌ین له پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ دامه‌زراندووه، ئه‌و كارگه‌یه كه به هاوكاری چه‌ند لایه‌نێك دروستی كردووه، ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی هۆد ئه‌لشه‌رقی، به تایبه‌تی له شاری پاسكانۆ نزیك سنووری مالی.
به رێكه‌وت نه‌بوو
بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئۆرگانیك (پاشه‌رۆی ئاژه‌ڵان) و به‌كارهێنانی له ماڵه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی ماڵان ده‌ستیپێكرد، ئه‌ویش له رێگه‌ی ناردنی كۆنتێنه‌ره‌كانه‌وه.
عه‌زیزه به سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاند: بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز له په‌ین و پاشماوه‌ی ئۆرگانیك ده‌رئه‌نجامی رێكه‌وت نه‌بوو، من له رابردوودا خولیای ئه‌م بواره بووم و بڕیارم دا ببمه فیزیازان، له ئه‌نجامی وابه‌سته‌بوونم به بواری وزه‌ی نوێبۆوه، هه‌رچه‌نده مۆریتانیا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌م بواره ئاشنا نه‌بوو، به‌ڵام من حه‌زم له توێژینه‌وه‌ی فیزیازانه‌كان بوو، به‌دواداچوونم بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كرد، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بواری وزه‌ی نوێبۆوه هه‌بوو. ئه‌مه یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه له جۆری خۆی له مۆریتانیا، له جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌شدا چه‌ند وه‌زاره‌تێك هاوكارییان كردم له‌وانه: وه‌زاره‌تی ژینگه، وه‌زاره‌تی دامه‌زراندن و راهێنانی پیشه‌یی، وه‌زاره‌تی وزه و نه‌وت.
سه‌ره‌تایه‌كی سه‌خت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه تازه بوو بۆ ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌فریقا، عه‌زیزه سه‌ره‌تا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆر بۆوه له جێبه‌جێ كردنی بیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، یه‌كێك له كێشه‌كانیشی ئه‌وه بوو، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی باوه‌ڕیان وا بوو كه ئه‌و ژنێكه ناتوانێت ئه‌م جۆره پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات، جگه له‌وه‌ش كێشه‌یه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه بوو كه نه‌یتوانیوه بودجه‌ی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت بۆ كڕینی ئامێر و كه‌ره‌سته بۆ دروستكردنی ئه‌م كارگه‌یه.
به‌ڵام باوه‌ڕی به بیرۆكه‌كه‌ی وای لێ‌كرد له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه كارگه‌یه‌ك هاورده بكات تا خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت. عه‌زیزه ده‌ڵێ: هاوكاری له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌كه پێویستی به گرنگیدانی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی بگات.
هه‌ر زوو كه‌ریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رێگه‌ی ئه‌م كارگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دات پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بنیات بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جێپه‌نجه‌ی خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی كاربۆن كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت دابنێت.
عه‌زیزه دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و كارگه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی خێزانه هه‌ژاره‌كانی باسكۆنۆ سوودمه‌ند بوون لێی، به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی په‌یداكردنی بژێوییان له ئه‌ستۆیه و ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه غازه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه و كێشه‌ی سووته‌مه‌نیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش له ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌كانی كاردا بۆ گه‌نجانر رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه.
ژینگه‌ی گونجاو
عه‌زیزه روونیشیكرده‌وه، مۆریتانیا ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونكه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاژه‌ڵداری و پاشماوه‌ی ئۆرگانیكی زۆری تێدایه، هه‌ربۆیه پڕۆژه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ باشتركردنی ئابووریی نیشتمانی و هه‌روه‌ها پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه و كاریگه‌رییه‌كانی، له‌م رووه‌وه ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی مۆریتانیا ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ژینگه، وه‌ك چالاكییه‌كانی ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
پشتیوانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه عه‌زیزه ده‌ڵێ: ده‌توانم بڵێم خه‌ونه‌كه‌م به‌دیهێنا، چونكه زۆر ماندوو بووم و به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵ بووم، تا ئه‌و كاته‌ی هاوبه‌شیی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییم ده‌ستكه‌وت بۆ دانانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هاوبه‌شی وه‌ك به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنم له چه‌ندین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ خستنه‌ڕووی پڕۆژه و خه‌ونه‌كانم، به تایبه‌تیش كه له‌و ماوه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی مۆریتانیام كرد له رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئه‌مه به ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌زانم، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌م و به‌رده‌وامم.
پڕۆژه و خه‌ونی مرۆیی
عه‌زیزه به گشتی ئاره‌زووی كارگێڕی ده‌كات و یارمه‌تی گه‌نجان ده‌دات كه ده‌ست به پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بیرۆكه و لێهاتووییه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه خوازراوه‌كان.
له دۆخی ئاسایییدا هه‌ر مرۆڤێك ئامانج و خه‌ونی تایبه‌تی هه‌یه، زۆر جار ئه‌و ئامانج و خه‌ونانه تایبه‌تن به داهێنان و پڕۆژه‌ی واقیعییه‌وه، وه‌ك عه‌زیزه_ش ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی خۆی به‌رجه‌سته بكات له واقیعدا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت و پڕۆژه‌كه بووبێته خه‌ونێكی مرۆیی.
پشت به خۆ به‌ستن
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له منداڵییه‌وه له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به‌خۆم راهاتووم و ئه‌مه ئه‌و پاڵنه‌ره‌یه كه وای لێكردم بخوێنم و ئه‌وه‌ش كه خوێندوومه به‌كاری بهێنم و له‌سه‌ر زه‌وی جێبه‌جێی بكه‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانج و ئاواته‌كانی خۆم، چونكه من سه‌ربه‌خۆییم خۆشده‌وێت، به تایبه‌تی له رووی داراییه‌وه، پشتم به كه‌س نه‌به‌ستووه، خه‌باتم كرد و تێكۆشام تا گه‌یشتمه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مڕۆ لێی ده‌ژیم.
سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه*