پێشبینی ئۆپێک و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بۆ نەوت جیاوازە

10:36 - 2024-02-18
ئابووری
91 جار خوێندراوەتەوە

ئا: عەبدوڵڵا سدیق

هەفتەی پێشوو رێکخراوی « ئۆپێک»  لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا رایگەیاند: پێدەچێت ئەمساڵ داواکاری لەسەر نەوت زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی  ئەگەری زۆرە کە ئابووری چین گەشەیەکی باش بکات، هەروەها  چاوەڕوانیش دەکرێت،  کەرتی گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا گەشەی زیاتر بکات. ئەم دووانەش وا دەکەن، کە داواکاری لەسەر نەوت لە جیهاندا زیاتر بێت.

دژی پێشبیینەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتییە
هەرچەندە ئەم پێشبینییەی رێکخراوی ئۆپێک دژی پێشبینییەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتییە، ئەوان بە پێچەوانەوە پێیان وایە:  کە لە مانگی داهاتوودا، داواکاری لەسەر نەوت لە جیهاندا بۆ نیوە کەم بێتەوە، ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری لە جیهاندا. 

داواکاری جیهان بۆ نەوت
لەلایەکی ترەوە بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بێت،  وا مەزندە دەکرێت، کە رۆژانە داواکاری جیهان بۆ نەوت بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمتر بێتەوە، گەرچی بە پێچەوانەوە رێکخراوی ئۆپێک پێی وایە کە داواکاری لەسەر نەوت زیاتر دەبێت و بە ڕێژەی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

گەشەی بەهێزی ئابووری جیهان
لە درێژەی راپۆرتەکەی  ئۆپێکدا هاتووە، زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزبوونی گەشەی ئابووی لە جیهاندا.  ئۆپێک پێی وایە کە ئەمساڵ  گەشەی ئابووری  چین  بەهێزتر دەبێت، هەروەها  گەشەکردن و بووژانەوەی کەرتی گەشتی ئاسمانی و زۆربوونی داواکاری لەسەر بەرهەمی پیترۆکیمیایی زیاتر دەبێت،  هەموو ئەمانەش هۆکاری بنەڕەتین بۆئەوەی داواکاری لە سەر نەوت لە ساڵی 2024 زیاتر بێت.

سووتەمەنی 
گەرچی ئەوەی پەیوەندی بە بەکارهێنانی سووتەمەنییەوە هەیە بۆ هۆکانی گواستنەوە، هەریەک لە رێکخراوی ئۆپێک و وزەی نێودەوڵەتی، بۆچوونی جیاوازیان هەیە. ئۆپێک پێی وایە کە داواکاری جیهان بۆ بەرهەمی بەنزینی ئۆتۆمبیل و فڕۆکە لە جیهاندا زیاتر دەبێت، لە بەرامبەردا وزەی نێودەوڵەتی  بە پێچەوانەی ئۆپێکەوە پێی وایە، بەهۆی دانانی رێوشوێنی توند بۆ بەکارهێنانی بەنزین لە جیهاندا، هەروەها زیادبوونی داواکاری لەسەر ئۆتۆمبیلی کارەبایی، وا دەکات کە بەرهەمی سووتەمەنی بەتایبەتی بەنزین لە جیهاندا کەمتر بێتەوە. 

سەرچاوە: فرانس 24

بابەتە پەیوەندیدارەکان