سەدان کۆچەر لە تورکیا دەستگیرکران

08:26 - 2024-03-30
عیراق
148 جار خوێندراوەتەوە

دەیان کۆچەری نایاسایی، کە بە نیازبوون لە رێی دەریاوە سنووری ئەو وڵاتە بەرەو یۆنان ببڕن، لە چەند شارێکی جیاوازی تورکیا دەستگیرکران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزە سەربازییە تایبەتمەندەکانی تورکیا، رایگەیاند: لە باڵکئەسیر 41 کۆچەر و لە ئیزمیر 23 کۆچەریان لە مردن رزگارکردووە، کە هێزە سەربازییەکانی یۆنان رێی لێگرتوون بەلەمەکانیان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتەدا لەنگەر بگرن، بۆیە گەڕێنراونەتەوە بۆ تورکیا.
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەماوەی هەفتەی رابردوودا، سەدان کۆچەری تریان لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و شارەکانی تری تورکیادا دەستگیرکردووە و قۆناغ قۆناغ رەوانەی وڵاتەکانی خۆیانیان دەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان