لە عیراق ئۆتۆمبێل لە تیرۆریستەکان زیاتر خەڵکی کوشتووە

10:28 - 2024-04-04
عیراق
137 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی عیراق ئاشکرای کرد، ساڵانە بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە 4 هەزار و 161 کەس لە عیراقدا دەمرن. ژمارەیەک توێژەر و پسپۆڕ حکومەتی عیراقیان لە کارەساتی گەورە ئاگادارکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، عەلی موسەوی توێژەر و چالاکوانی عیراقی، رایگەیاند: رۆژانە 11 کەس لە عیراقدا بە رووداوی ئۆتۆمبێل دەمرن.
هەروەها وتیشی: ژمارەی قوربانی رووداوی ئۆتۆمبێل، لە ژمارەی قوربانییەکانی تیرۆر لە عیراقدا زیاترە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان