عەممار حەکیم داوای کۆبوونەوەیەکی باڵا دەکات

04:31 - 2024-04-10
عیراق
115 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراقە داوای کۆبوونەوەی ناوەندی باڵای سەرکردە نیشتیمانییەکان دەکات.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە وتارێکیدا لە بەغدا، داوای کۆبوونەوەیەکی " ناوەندی باڵا"ی لە سەرکردە نیشتیمانییەکانی عیراق کرد، ئەوەش بە مەبەستی پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی سیاسی وڵات و راستکردنەوەی ھەڵەکانی رابردوو.
ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکییە سیاسیەکانی ناوخۆ، بوونەتە بەربەست بۆ بەرەوپێشچوونی و بنیادنانی وڵات و ژینگەیەکی باشتر بۆ ھاووڵاتییان.
ھەروەھا، داوای لە حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بەڵگەنامەیەکی ستراتیژی نیشتمانی پەسەند بکەن، کە تیایدا بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت، دیارترینیشیان دەستوور و دەسەڵاتی دادوەری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان