پێشبینی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێت

11:06 - 2024-04-11
جیهان
113 جار خوێندراوەتەوە

دوابەدوای هەڕەشە و قسەکانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلانی ئێران لە نوێژی جەژنی رەمەزاندا و دەرکەوتنی بە چەکەوە، پێشبینی دەکرێت ئێران تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بکاتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پشتیوانی دووبارەی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل راگەیاند و ئەو پشتیوانییەی بە ئاسنین ئەژمارکرد.
هاوکات فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) بۆ تاوتوێکردنی مەترسی هێرشی مووشەکی، گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان