دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکرێت

02:03 - 2024-04-11
کوردستان
126 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکرێت، ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکرێت و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکر، لەکاتی دوورخستنەوەی ھەر کاندیدێکدا دەبێت لایەنەکان لە دوو رۆژدا کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق راشیگەیاند، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان