بە بڕیاری خالد شوانی سێ گرتووخانەی عیراق چۆڵکران

02:16 - 2024-04-11
عیراق
151 جار خوێندراوەتەوە

سەدان گیراو لە سێ گرتووخانەی بەغدا، شوێنەکانیان گۆڕا و بۆ گرتووخانەی تر گواسترانەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دادی عیراق، رایگەیاند: بە بڕیاری خالد شوانی وەزیری داد، سێ گرتووخانەی بەغدا چۆڵکران.
وتیشی: هۆکاری گواستنەوەی ئەو گیراوانە بۆ قەرەباڵغی و کۆنی گرتووخانەکانە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیارە ئەو سێ گرتووخانەیە و گرتووخانەی چەمچەماڵ و ناسریە و عەمارە نۆژەن بکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان