قوباد تاڵەبانی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکانی گەرمیان و دەربەندیخان تەرخانکرد

07:32 - 2024-04-15
کوردستان
109 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەنووسانی گەرمیان رایگەیاند، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی کفری و گەرمیان تەرخاندەکرێت.

وتیشی، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان تەرخاندەکرێت لەگەڵ کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دیکەی سەرجەم سێکتەرەکان کە لەچەند رۆژی داھاتوودا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، پێشینەی بەڵێندەرانی رێگای کەلار - سلێمانی زیادکراوە بۆ ئەوەی بەڵندەرەکان زووتر و زیاتر کار لە پڕۆژەکە بکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات تەواوبێت بە تایبەتی رێگای کەلار - دەربەندیخان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان