ئەمڕۆ هەڵمەتێكی 10 رۆژەی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێكوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێكەڵاو دەستیپێكرد و سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە.
هەڵمەتەكە لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكانەوە لەرێگەی سێ هەزار و 280 كارمەندەوە دەستپێدەكات و نزیكەی 873 هەزار و 191 منداڵ دەگرێتەوە.
سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسیی گوازراوەیە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، بەتایبەت منداڵی تەمەن 2 بۆ 5 ساڵ و بە خێرایی تەشەنە دەكات.