ئەوەی لەئێستادا پێویستە هەمەڕەنگكردنی ئابووریی عیراقە
ئیبراهیم بەحرلعلوم سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووتری نەوتی عیراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: دەكرێت لە سایەی تەنگژەكانی ئێستای ناوچەكە، عیراق سیاسەتێكی بێلایەنانە و هاوسەنگ پیادە بكات و خۆی لە تەرەفگیریی بپارێزێت و سەربەخۆ بێت.
راشیگەیاندووە: گومانی تێدا نییە، هەنگاوی ئەرێنی لەلایەن حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانییەوە نراوە، وەك هەوڵێك بۆ بەهێزكردن و گەشەپێدانی ئابووری، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تائێستا حكومەت لەڕووی ئابوورییەوە هەر پشت بە نەوت دەبەستێت و سیاسەتی (ئەو ئابوورییەی تەنیا پشت بە یەك سەرچاوە دەبەستێت بۆ داهات) پیادە دەكات، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ئایندەی رەوشی ئابووری وڵات دەبێت، ئەوەی لەئێستادا پێویستە، هەمەڕەنگكردنی ئابووریی عیراق و فراوانكردنی رووبەری بەشداریكردنی كۆمەڵگەیە بە تایبەت كەرتی تایبەت.
دیدارەكە لە ژمارەی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە