قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە ھەموو خوشک و برایانی ئێزدیی پیرۆز دەکەم و ھیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی بە دوور لە ناخۆشی و نەھامەتییان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکھاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، سەرباری ھەموو ئەو غەدر و دوژمنکارییانەی لە مێژوودا دەرحەقیان کراوە، بەڵام شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان کردووە. دووبارە پیرۆز بێت، ھیوادارین رۆژانێکی پڕ لەخۆشی و شادی بەسەر بەرن.