نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵبژاردنێكی روون و دادپەروەرانە بكەین

11:35 - 2024-04-17
کوردستان
76 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لە هەشتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنێكی روون و دادپەروەرانە بكەین كە هەموولایەك لێی رازی بن.
وتیشی، هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی گەورەی سەقامگیریی و دیموكراسی دروستكردووە و رێگە نادەین ببێتە مایەی هەڕەشە و هێرش بۆسەر هیچ وڵاتێك، بۆئەوەشی لەو كێشانە دووربكەوینەوە پێویستە گفتوگۆ بكرێت و رێكەوتنێكی هاوسەنگ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان هەمیشە لایەنگری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەیە، بە ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێی دۆست نمونەی جوانی هاوبەشی و پێشكەوتنی ئابوری و گەشەكردنی هاوبەشمان دروستكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان