د. بەرهەم ساڵح: دیداری سلێمانی سەكۆیەكی گرنگە بۆ باسكردن لە كێشە وگرفتەكان

12:05 - 2024-04-17
کوردستان
86 جار خوێندراوەتەوە

د. بەرهەم ساڵح لە هەشتەمین دیداری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، دیدارەكە لەكاتێكدایە كۆمەڵێك گرفتی گەورە رویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، هەربۆیە ئەم دیدارە بۆتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ باسكردن لە كێشە و گرفتەكانی كوردستان و عییراق و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وتیشی، بۆ سلێمانی ئەم دیدارە جێگەیەكی تایبەتی هەیە، شایستە بە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستانە، لەدروستكردنی ئەم زانكۆیەوە بەنیازی ئەوەی ناوەندێكی رۆشنبیری و مەعریفی زانستپەروەر بۆ پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتو بێتەكایەوە، بەهیوای ئەوەی سلێمانی و كوردستان و عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئارامی و باشی و خۆشگوزەرانی بڕۆن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان