سەرۆک بافڵ: پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان

03:07 - 2024-04-17
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

سەری ساڵی نوێی ئێزدی لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەربەرن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە.

ئێمە بە پەرۆشەوە پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان، لە هەوڵەكانیشمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوام دەبین.

بەهیوای جەژنێكی خۆش، هەر شاد و سەرفرازبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان