سەرۆک بافڵ پابەندبوونی یەكێتی بەو وادەیە دووپاتكردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ هەڵبژاردن دایناوە

03:59 - 2024-04-17
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستانەوە کرا و جەخت لە گرنگی و پێویستیی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە كە وەڵامدەرەوەی خواستەكان بێت و ببێتە مایەی گۆڕانكاری لە ناوچەكەدا.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی یەكێتی بەو وادەیە دووپاتكردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دایناوە و راشیگەیاند، هەموو هەوڵێك دواخستنی هەڵبژاردن، زیان لە هەرێمەكەمان دەدات و دەسەڵاتە یاسایی و ئیدارییەكانیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و ئەزموونەكەمان گەشەپێبدات نەك هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت.

سەرۆک بافڵ روونیشیکردەوە، دڵنیاین هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكی دیموكراسیی هەرێمەكەشمان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان