مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی هەولێر: شاری هەولێر چەقی ململانێی سیاسییە

05:12 - 2024-04-17
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/4/17
 لە هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات لە شاری هەولێر، هەڤاڵان ئاسۆ مامەند، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، بورهان سەعید سۆفی، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی د.مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند و لێپرسراوی کۆمیتەکانی هەولێردا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پلان و بەرنامەی یەکێتی بۆ هەڤاڵانی ئامادەبوو خرایەڕوو، هەروەک بەگرنگییەوە باس لە هەولێر کرا و سەرجەم هەڤاڵان هاوڕابوون کە هەولێر چەقی ململانێی سیاسییە و هەموان پێکەوە خەبات دەکەن بۆ خزمەتکردنی هەولێر و هەولێرییەکان.

بەشێکی تری کۆبووونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغی داهاتووی کارکردن، بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کۆک بوون کە بە یەک تیمی و لەپێناوی ئامانجەکانی یەکێتی کاربکرێت و بەرنامەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکان جێبەجێ بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان