ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

11:32 - 2024-04-18
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد.
هەر لەو ڕووەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی خشتەی کارکردنی کۆمسیۆن بڕیارە رۆژی 10/5/2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات و رۆژی 6/6/2024 کۆتایی دێت.
 هەروەها وتیشی: ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی بانگەشە دیاریکرا کە 26 رۆژە، بەڵام بڕیاری کۆتایی ماوەی بانگەشە، ئەنجومەنی کۆمسیاران دەیدات.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان نەکردنی هەڵبژاردن تاکو ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە 10/6/2024 و چەند رۆژ لەمەوبەر یەکەمین پرۆسەی ئەزموونیی لەسەر کاغەزی دەنگدان تاقیکرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان