فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە هەوڵەکانی بۆ چارەکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەباح حەبیب، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان و رۆژی چوارشەممە 17/4/2024 بۆ ئەو مەبەستە سەردانی وەزیری پەروەردەی عیراقیان كردووە، هەروەها داوایانكردووە مووچە بۆ وانەبێژانی هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت.
هاوکات وتیشی: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆیان كردووە كێشەی بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق چارەسەر بكرێت. هەروەها لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزارەتی پەروەردە لەهەوڵدان مووچەی مامۆستایانی ناوچە جێناكۆكەكانیش لەسەر میلاكی هەرێمەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ بگوازرێتەوە.