ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و پێشێلکردنی سەروەریەکەی ئەوا دوودڵ نابن لە وەڵامدانەوەی توندی ئیسرائیل و بە جۆرێک وەڵامیان دەدەنەوە کە تەلئەبیب پەشیمان دەکەنەوە لە ھێرشەکەی.
دەشڵێت، بەرگریکردن لە خۆیان یاساییە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بووە و ھێرشەکەشیان بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئیسرائیل بوو کە بۆ ھێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئێران بەکاردەھێنران.
وتیشی، چاوەڕێی دەرفەتێک بوین نەتەوەیەکگرتووەکان رێگری لە ئاڵۆزییەکان بکات، بەڵام نەیتوانی ئەو جۆرە ھێرشانە رابگرێت.