یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی وه‌ك له په‌یجی ره‌سمی خۆیان له فه‌یس بووك بڵاویانكردۆته‌وه، به‌م دواییه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ریان له پۆستی راهێنانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان دوورخسته‌وه و له جیاتی ئه‌و نزار مه‌حروس دانرا كه راهێنه‌رێكی سورییه‌و ئه‌زمونێكی باشی له بواری راهێناندا هه‌یه، هه‌روه‌ها سائید سوهیدانیشی وه‌ك یاریده‌ده‌ر بۆ نزار مه‌حروس دیارییكرد.
تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز ئێستا له خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراقدا یاریی ده‌كات، سبه‌ی پینجشه‌ممه یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتیی نزار مه‌حروس له به‌سره ده‌بێت و تیایدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی مینای ئه‌و شاره.
ئه‌م یارییه یه‌كێكه له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 24 ی خولەكه، نه‌ورۆز هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌و خاوه‌نی 33 خاڵه، میناش 13 یه‌مینی ریزبه‌ندییه و 27 خاڵی هه‌یه، یاریی چوونی نێوانیان كه له سلێمانی كرابوو هه‌ردوولا 0-0 یه‌كسان بوون.
شایانی باسه ئێستا له‌م خوله‌دا پاش تێپه‌ڕ بوونی 22 هه‌فته به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانیدا، ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تاپێنجه‌م به‌مشێوه‌یه‌یه:
1 -شورته (23 یاری)(54 خاڵ).
2- قووه جه‌وی (22 یاری)(49 خاڵ).
3- زاخۆ (22 یاری)(37 خاڵ).
4- زەورا (22 یاری)(37 خاڵ).
5 -نه‌فت (23 یاری)(36 خاڵ).