ئەرکی دایک و باوک لە پەروەردەی منداڵدا

10:59 - 2024-04-30
کەلتور
86 جار خوێندراوەتەوە
منداڵ لاسایی دایک و باوک دەکاتەوە

لە ئینگلیزییەوە: چنار عەزیز




ئەرکی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا بە جۆرێکە کە دایک و باوک یەکەم مامۆستای منداڵەکانیان، ماڵەوەش یەکەم فێرگەیە بۆ تەواوی ئەندامانی خێزان، پەروەردە لە ماڵەوە دەست پێدەکات، لەوێوە دەگوازرێتەوە بۆ باخچە، فێرگە، واتا منداڵان کاریگەرن بە پەروەردەی سێ ژینگە، هەریەکێک لەم ژینگانە رۆڵی هەیە لە بونیادنان و دروستکردنی کەسایەتی منداڵدا، لە سەرووی هەمووشیانەوە سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەکرێت بڵێین ئەمەیان زیاتر لە خێزان رۆڵی لە پەروەردەی ئەندامانی خێزاندا هەیە، بە جۆرێک هەموو تاکێکی ناو ئەم کۆمەڵگەیە کەسایەتی خۆی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرجەستە دەکات، بەتایبەتی تیکتۆک، واتا سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە دیوارێک لەنێوان کۆمەڵگە و ئەندامانی خێزاندا، تاکی ناو کۆمەڵگە هەموو ئامانج و مەبەستەکانی خستۆتە سەر سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆ مەڵایەتییەکان.
بۆچی رۆڵی دایک و باوک گرنگە لە پەروەردەی منداڵەکانیاندا؟
رۆڵی دایک و باوک لە پەروەردەی منداڵەکانیاندا زۆر گرنگە، منداڵان ئارەزوو دەکەن دایک و باوکیان بەشداربن و  هاوکارییان بکەن لە پڕۆسەی خوێندن و فێرگەدا، نەک تەنیا لەبەر خاتری کۆمەڵگە یان نمایشکردن لە بەردەم هاوڕێکانیان و فێرگەکەیان. لەبەرئەوە پێویستە دایکان و باوکان بەشداربن لە چالاکییەکانی قوتابخانە و پەروەردە بە گشتی. 
کۆبوونەوەی خێزان لەگەڵ مامۆستایان و ستافی فێرگە چەندین سوودی هەیە، هەروەها گرنگیدان بە بابەتەکانی خوێندن و پەروەردەی منداڵان کاریگەری راستەوخۆی ئەرێنی دەبێت لەسەر دروستکردن و بونیادنانی کەسایەتی منداڵ.
لێرەدا تیشک  دەخەمە سەر چەند خاڵێک لە گرنگی رۆڵی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان.
یەکەم: منداڵان باشتر تاقیکردنەوەکانی فێرگە جێبەجێ دەکەن.
دووەم: منداڵان کاتێک دەزانن دایک و باوکیان گرنگی دەدەن بە تاقیکردنەوەی منداڵەکانیان، باشتر تاقیکردنەوەکانیان دەکەن، تەنانەت ئەگەر لەبەر خاتری دایک و باوکیشیان بێت. فشار  خستنە سەر منداڵان کارێکی باش نییە، بەڵام قەدر زانین و نرخاندن و هاندانی منداڵەکەت هەمیشە باشترینە. بەراوردکردنی ئاستی منداڵەکەت لەگەڵ ئاستی منداڵانی تر ئامۆژگاریی نییە.
سێیەم: منداڵان تاقیکردنەوە ستانداردەکان باشتر دەکەن. کاتێک دایکان و باوکان پشتگیری دەکەن لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی وەک SAT(Scholastic assessment test) یان GMAT(graduate (management admission test ئەمانە کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی ئەکادیمین، ساتەکە بۆ فێرخوازانی بنەڕەتییە تا بزانن ئاستی فێربوونیان گەشەی کردووە، لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە تاقیکردنەوەکە دەکەن.
 منداڵان هەست  بە دڵخۆشی دەکەن، چونکە ئەمە تاقیکردنەوەی توانا و لێهاتووییانە. ئامانج تەنیا بەدەستهێنانی نمرەی بەرزتر نییە، بەڵام ئەگەر دایک و باوکان بەبێ فشار خستنە سەر منداڵەکانیان لە هەوڵە سەختەکانی منداڵەکانیان تێبگەن، ئەوا منداڵەکانیان تاقیکردنەوەکانیان باشتر دەکەن.
چوارەم: ئامادەبوونی باشتر،بە پاڵشتیکردنی  منداڵەکەت و پەرۆشیت بۆی وەک دایک و باوک کاتێک دەڕوات بۆ فێرگە، وادەکات ئەم پەروشییەی دایک و باوک هاوکار بێت بۆ ئەوەی منداڵان لەکاتی خۆیدا و بەشێوەیەکی رێک و پێک ئامادە بن لە فێرگە. 
پێنجەم: متمانە بەخۆبوون و هاوڕێیەتی، متمانە بەخۆبوون و هاوڕێیەتی یەکێک لە  دیارترین رۆڵەکانی دایک و باوکە لە پەروەردەی منداڵەکانیان، کاتێک دایک و باوک پرسیار لە منداڵان دەکەن دەربارەی چالاکییەکانی قوتابخانەی منداڵان، منداڵان باس لە دەستکەوتە بچووکەکان دەکەن یان بازنەی هاوڕێیەتیان. منداڵان متمانەیان بەرامبەر بە خۆیان زیاتر دەبێت. بەم هۆیەشەوە  دەست دەکەن بە دۆستانەتربوون لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان و خۆیان لە کارە نەخوازراوەکان بەدوور دەگرن.

 

 ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان رۆڵیان لە پەروەردەکردنیاندا بەجێدەهێنن، توانای کۆمەڵایەتی باشتریان هەیە

شەشەم:  رێکخراو، ئەگەر منداڵەکەت خوی ئەوەی هەیە لە ماڵەوە بە رێک و پێکی بمێنێتەوە، بە هەمان شێوە لە فێرگەدا رەفتار دەکات، کاتێک منداڵان گوێ لە دایک و باوکیان دەگرن، بە هەمان شێوە گوێ لە مامۆستاکانیان دەگرن، بەم شێوەیە منداڵان بەشێوەیەکی بەرپرسیار و رێکخراو گەورە دەبن و گەشە دەکەن.
کاتێک تۆ گرنگی پێویست بە منداڵەکەت نادەیت،  بێگومان ئەم کەم و کوڕییە پیشان دەدەن. بەهۆی نەبوونی پشتگیری ماڵەوە یان بێتوانایی دایک و باوک لە بەسەربردنی کاتەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیاندا. منداڵان دەست دەکەن بە قسەی ناشیرین و هەڕەشەکرن لە منداڵانی تر. لەبەرئەوە پێویستە دایک و باوکان کاتەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیان بەش بکەن چاودێری بارودۆخی منداڵەکانیان بن.
حەوتەم: کارامەیی کۆمەڵایەتی ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان رۆڵیان لە پەروەردەکردنی منداڵاندا بەجێدەهێنن، توانای کۆمەڵایەتی باشتریان هەیە.  ئەوان زیاتر دڵخۆشن و باشتر مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەن.  پڕن لە خۆشەویستی و گرنگیدان لەلایەن دایک و باوکیانەوە. لە رووی پیشەییەوە متمانەیان بەخۆیان هەیە و ئەنجامەکانیان باشترە لە منداڵانی تر، هەروەها توانای کۆمەڵایەتییان باشتر کردووە.
هەشتەم: بە باشی ئامادەکاری کراوە بۆ خوێندن لە دوای ئامادەیی،منداڵان ناتوانن بەردەوام بە دایک و باوکیانەوە بچەسپێن.  کاتێک منداڵان پشتگیری باشتریان بۆ خوێندن هەیە، ئەوا یەدەگێکی بەهێزیان هەیە بۆ سەربەخۆیی و دەتوانن باشتر رووبەڕووی بیرۆکەی خوێندن یان بەدەستهێنانی خوێندنی ئاستی باڵا ببنەوە تەنانەت دوای خوێندنی ئامادەیش.

سەرچاوە:
https://sanitydaily.com/role-of-parents-in-the-education-of-their-child/

بابەتە پەیوەندیدارەکان