راپۆرتی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه یانه‌ی بایرن مونشن بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید، ئه‌م یاریزانانه‌ی پێكانیان هه‌یه، كۆنراد لایمه‌ری نه‌مساوی و ماتیاس دیلیختی هۆڵه‌ندی له یاریی بایرن مونشن و ئینتراخت فرانكفۆرت توشی پێكان بوون، جه‌مال موسیالاش پێش ئه‌و یارییه توشی پێكان بووبوو، گومانی زۆریش هه‌یه لیروی سانێ و گنابریش پێكانیا هه‌بێت.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه كه دی لیخت و لایمه‌ر رەنگە له‌م یاریه‌یدا ئاماده‌بن، تیمی راهێنەریش گه‌شبینن به‌وه‌ی سانێ و مۆسیالاش بتوانن له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه به‌شداریی بكه‌ن، ره‌نگه گنابریش وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌ك ئامادە بێت و له‌ساته‌كانی كۆتاییدابه‌شداریی بكات.
هه‌مان تۆڕی هه‌واڵی سكای بڵاویكردۆته‌وه كه ره‌نگه بایرن به‌م پێكهاته‌یه‌وه ئه‌م یارییه به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید بكات: (نۆیێر، كیمیچ، دیلیخت یان كیم مین جای، دایه‌ر، مه‌زراوی، گرۆتسیكا، لایمه‌ر یان باڤلۆڤیچ، سانی، مۆسیالا، گیریرۆ، هاری كه‌ین).