یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی خانمان
*بارسیلۆنا × ئۆڵۆمپیک لیۆن.
*رۆژی شەممە 25/5/2024.
*سەعات: 7 ی ئێوارە.
*یاریگا: سان مامیس لە بیلباو- ئیسپانیا.
شه‌وانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌ردوو یاریی گه‌ڕانه‌وەی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنس لیگی كچان كران و بارسا و لیۆن له‌م دوو یارییه‌وه خۆیان گه‌یانده یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو 27/4، له یاریگای ستامفۆرد بریدج، هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ران، میوانداریی له بارسیلۆنای ئیسپانی كرد، یاریی چوون كه‌له یاریگای مۆنتۆیجیك له بارسیلۆنا كرابوو، تیپی چێڵسی میوان 1-0 یارییه‌كه‌ی بردبۆوه، به‌ڵام له‌م یاریه‌یدا كچانی بارسا به‌سه‌ركردایه‌تی ئایتانا بۆنۆماتی باشترین كچه یاریزانی جیهان و ئه‌وروپا، توانیان 2-0 له چێلسی ببنه‌وه و بگه‌نه یاریی كۆتایی.
شه‌وی دواتر یه‌كشه‌ممه 28/4، دووه‌م یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگای پارك دوفرانس لە پاریس كرا كه كلاسیكۆیه‌كی فه‌ره‌سی پوخت بوو پاریس سان جێرمان و ئۆڵۆمپیک لیۆن کردیان، یاریی چوون كه‌له لیۆن كرابوو، لیونییەکان 3-2 یارییه‌كه‌یان بردبۆوه، له‌م یارییه‌شدا جارێکی تریش لیۆنییه‌كان 2-1 براوە بوون و گەیشتنە یاریی کۆتایی كه به‌ڕیار وایه 25/5 له‌یاریگای سان مایس له شاری بیلباوی ئیسپانی بكرێت.