تیپی یانه‌ی هه‌ندرێن بوو به پاڵه‌وانی خولی جامی یانه‌كانی كوردستان و له یاریی كۆتاییدا 2-1 له ئاكرێی برده‌وه، ئه‌م یارییه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له یاریگای زاخۆ كرا.
ئه‌مساڵ یانه‌ی هه‌ندرێن له خولی نایابی یانه‌كانی كوردستاندا پله‌ی 11 یه‌مینی خوله‌كه‌ی گرت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتووانه توانی بگاته یاریی كۆتایی خولی جامی یانه‌كانی كوردستان و له یارییه‌كی ئاست به‌رزدا توانی 2-1 له یانه‌ی ئاكرێی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی خوای نایاب بباته‌وه‌و جامی یانه‌كانی كوردستانی به‌رز كرده‌وه.
یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی ئه‌م تیپه دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه بوو كه رۆڵێكی باشی له گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێندا بینی و تیایدا هه‌ندرێن جامی یانه‌كانی كوردستانی به‌رز كرده‌وه.