ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 1/5/2024 له یاریگای سیگاناڵ ئیدۆنا پاركی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ب.دۆرتمۆند، سه‌عات 10ی شه‌و دووه‌م یاریی چوونی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنس لیگ) ده‌ستپێده‌كات.
یارییه‌كه هه‌ردوو یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان ده‌یكه‌ن، ئه‌م یارییه‌ش یارییه‌كی هه‌ستیاره، پاریسییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كدا كه ناوبژیوانی یارییه‌كه پاڵه‌وانی دیار و ئه‌نجام یه‌كلا كهرهوهبوو، توانی به‌ربه‌ستی بارسیلۆنا ببڕێت، یاریی چوون كه‌له پاریس كرابوو بارسا 3-2 یارییه‌كه‌ی بردبۆوه، به‌ڵام یاریی گه‌ڕانه‌وه كه له مۆنتۆیجیك كرا پاریس 4-1 له بارسای برده‌وه‌و توانی بگاته ئه‌م یارییه.
هه‌رچی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه یانه‌یه‌كی تری ئیسپانی كرده ده‌ره‌وه كه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو، به‌تایبه‌تیش كاتێك له یاریگای خۆیدا توانی 4-2 یارییه‌كه بباته‌وه، هه‌رچه‌ند له‌مه‌درید 1-2 به ئه‌تله‌تیكۆ دۆڕابوو.
ده‌بێت ئه‌مشه‌وی رابردووش یه‌كه‌م یاریی هه‌ردوو یانه‌ی بایرن مونشن و ریاڵ مه‌درید كردبێتیان، پاش ته‌واو بوونی ئه‌م دوو یارییه هه‌ردوو یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌فته‌ی ئاینده به‌مشێوه‌یه ده‌كرێنه‌وه:
*سێشه‌ممه 7/5/ 2024(پاریس سانجێرمان×بروسیا دۆرتمۆند).
*چوار شه‌ممه 8/5/2024 (ریاڵ مه‌درید×بایرن مونشن).