لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

10:49 - 2024-05-02
جیهان
73 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی

 پیرۆزبایی لەكرێكاران دەكەین بەبۆنەی یادەكەیانەوە، پابەندیش دەبین بە فەراهەمكردنی ژینگەیەكی كاری باش بۆ ئەوەی كەرامەتی كرێكارانی تێدا پارێزراو بێت.

لە فەیسبووک-ەوە

 

قوباد تاڵەبانی
لە پێناوی پاراستنی نەزاهەتی حكومەتی هەرێم و پێشكەشكردنی خزمەت بەگەلەكەمان، دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بكەین.

لە (x)ەوە

 

ئەنتۆنی بلینكن
پێشكەوتنێكی باش لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ غەززە هەیە و هەوڵ دەدەین یارمەتییەكان بەشێوەیەكی كاراتر بگات بەدەستی خەڵكی غەززە.

لە (x)ەوە

 

محەمەد بن سەلمان
لەبەردەم جیهان دەوەستین و شانازی بە دەسكەوتنمانەوە دەكەین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە (x)ەوە

 

عەمار حەكیم
پیرۆزبایی لە كرێكاران دەكەین و داواكارین یاسا و رێسای گونجاو دەربكرێت، كە مافەكانیان لە رووی دارایی و مەعنەوەییەوە فەراهەم بكات.

لە فەیسبوكەوە

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش

هەست بەنیگەرانییەكی زۆر دەكەین سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لەبوونی گۆڕی بەكۆمەڵ دەكەن لەغەززە، پێویستە رێگە بە لیژنەی لێكۆڵینەوە بدرێت بۆ بە دواچوون لەو مەسەلەیە.

لە (x)ەوە


بابەتە پەیوەندیدارەکان