عەمید هێمن بۆ كوردستانی نوێ: سەرپێچییەكان كاریگەرییان بۆ سەر سروشت و ژینگە هەیە

11:32 - 2024-05-02
کوردستان
98 جار خوێندراوەتەوە
عەمید هێمن كەمەرخان

ئازاد ئیبراهیم


لە عەربەت بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی كارگەكەی، كەسێك دەستگیركرا. وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش، تەئكیددەكاتەوە كە ئەو كارگە و جێگایانەی پابەندی رێنماییەكان نابن، رووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە.
عەمید هێمن كەمەرخان ئەفەندی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: سەرپێچییەكان جۆراوجۆرن و هەموویان كاریگەرییان بۆ سەر سروشت و ژینگە هەیە، وتیشی: لە مانگی رابردوودا 33 كەسمان بەهۆی سەرپێچییەوە لە بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیدا دەستگیركردووە، هەروەها لەسەر تێكدادانی ژینگە و داربڕین و خەڵوزکردن، ژمارەیەك كەسمان دەستگیركردووە، ئەوە جگەلەوەی لەسەر راوكردنی ئاژەڵ و باڵندەش ژمارەیەك كەسی دیکەمان دەستگیركردووە.
سوپاسی هاووڵاتیانیشی كرد كە بەردەوام هاوكارن و ئاگاداریان دەكەنەوە لە سەرپێچییەكان و وتی: «لە هەر شوێنێك كارێكی نایاسایی هەبێت بەدەنگییەوە دەچین».

بابەتە پەیوەندیدارەکان