عومەر ئاوارە
دوێنێ، یادی داستانی زینانە كرایەوە، كە ساڵی 1985 هێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕووی پەلامارێكی سوپای رژێمی بەعس بوونەوە و چوار پێشمەرگەی قارەمان شەهیدبوون.
لە رێوڕەسمێكدا، كە ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر و لێپرسراو و پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی لە گەرمیان ئامادەبوون، یادی ئەو داستانە كرایەوە، كە رژێمی بەعسی لەناوچوو aبە تانك و زرێپۆش و فڕۆكە و سوپا و جاشەوە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی دا.
لەبارەی یادەكەوە، كەریم شكور، بە كوردستانی نوێ-ی وت: داستانی زینانە 39 ساڵ لەمەوبەر بوو، دوژمن بە پیلانێكی تۆكمە پەلاماری ناوچەكەی دا و هێزی پێشمەرگە سەركەوتنێكی كەموێنەی تۆماركرد.