قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپەکانی ژیانم

01:10 - 2024-05-03
کوردستان
129 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ئازادی کاری رۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم. 
هەروەها وتیشی: بەپێی ئەزموونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی تر پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.
هاوکات لەپەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز کرد و رایگەیاند: بەتایبەت پیرۆزبایی لەوانە دەکەم کە پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عیراق دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عیراق شەهید کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان