یەکەم کاروانی حاجیانی عیراق و هەرێم بەرەو سعودیە بەرێدەکەون

10:46 - 2024-05-04
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە 18ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی عیراق بەرەو سعودیە بەڕێبکەون و یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستانیش 28ی ئەم مانگە گەشت دەکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، رۆژی 14ی ئایاری 2024 وەفدێکی دەستەی حەج و عومرەی عیراق بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون، لە 18ی مانگیش یەکەم کاروانی حاجیانی عیراق بەرەو مەدینە گەشت دەکەن.
ھاوکات لە ھەرێمی کوردستانیش 28ی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون، 29ی مانگیش کاروانی حاجیانی ھەرێم لە رێگەی ئاسمانییەوە دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان