کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن 90% ی تەواو بووە

05:48 - 2024-05-04
کوردستان
164 جار خوێندراوەتەوە

ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند: لە ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن و 90% ی  كارەكانیان تەواوبووە و تەنیا وەرەقەی دەنگدان و هەندێك كاری لۆجیستییان ماوە.
هاوکات وتیشی: لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپ كراوە و لە دوو مانگی رابردوودا، نزیكەی 100 هەزار كارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و ئێستاش هەفتانە نزیكەی 15 هەزار دەنگدەر كارتەكانیان وەردەگرنەوە.
هەروەها ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن و ئەو دەنگۆیانەی پێشتر باسی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆنیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرد، دوورە لە راستییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان