رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی راژە لە وەزارەتەکانی ترەوە بۆ سەر زانکۆیەکی هەرێم درا

08:06 - 2024-05-04
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ گشت وه‌زاره‌ت و دەستەكان، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوە و تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان.
ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: هرە فەرمانبەرێك لە هەر وەزارەت و دەستەیەك دەیەوێت راژەكەی بگوازرێتەوە بۆ زانكۆی ناوبراو، پێویستە داواكارییەكەی بۆ وەزارەتی خوێدنی باڵا بنێردرێت و دواتر بەشێوەی لیست بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەری.
هەروەها وتیشی: زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان پێویستی بە دەیان پسپۆڕی هەیە، بەتایبەت پسپۆری پزیشكی لە بوارە جیاوازەكان، هەروەها فەرمانبەری كۆمپیوتەر و شارەزای زمانی ئینگلیزی و پزیشكی فریاكەوتن و چەند بوارێكی تر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان