تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون چاک بووەوە

09:47 - 2024-05-04
کوردستان
84 جار خوێندراوەتەوە

تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون، دوای مانەوەی بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، ئەمڕۆ چاک بووەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییەی تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و جێبەجێکردنی رێکار پزیشکییەکان، ئەمڕۆ 4/5/2024 بەتەواوی چاک بووەوە.
هەروەها وتیشی: ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی شاری کەرکوکە و هەشت رۆژ لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی ماوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی پار لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرمبوونی کەشوهەوا، تای خوێنبەربوون لەعیراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان