سودانی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشکرا دەکات

09:23 - 2024-05-05
کوردستان
124 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق ھۆکاری نەناردنی مووچەی بۆ ھەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، ھۆکارەکەی کەمی پارە نییە بەڵکو رادەستنەکردنی داھات و ھەنگاونەنانە بۆ بە بانکیکردنی مووچە.

کوردسات نیوز بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی نیشانداوە لەم ھەفتەیەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار لە لایەن بەغداوە بۆ ھەرێم کەمیی پارە نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتی ھەرێم داھاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە و ھیچ ھەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بە بانکیکردنی مووچە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ھەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەیان تەواوکردووە، بۆ گەیشتنی مووچەش، چاوەڕوانن بەغدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو بکات.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان