بەھۆی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی ھەولێرەوە 370 دوکان سووتاون

10:34 - 2024-05-06
کوردستان
157 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر لە سەعات 9ی شەوی رابردوو کەوتەوە و بەشێکی دوکانەکانی زێڕنگەری و جلوبەرگ و دوکانی دیکە سووتاون و زیانێکی زۆری مادی بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە، لە سەعات 12:30، واتە دوای زیاتر لە سێ سەعات ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا. 
لەو بارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید، قائیقامی ھەولێر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە 370 دوکان سووتاون و لیژنەیەکیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، چەند کەسێک بەھۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکرێت. 
وتیشی، ھۆکاری پەرەسەندنی ئاگرەکە بەشێکی کەمتەرخەمی دوکاندارەکان بووە.

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان