عیراق خاوەنی 142 تۆن زێڕە

10:51 - 2024-05-06
ئابووری
70 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی زێڕی جیهان لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە خاوەنی یەدەگێکی گەورەی زێڕن. بەپێی لیستەکە بێت، عیراق خاوەنی یەدەگێکی باشە و دەگاتە 142 تۆن زێڕ، هەروەها لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا پلەی پێنجەمی هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش ریزبەندی 30 هەیە. بەپێی لیستەکەی ئەنجومەنی زێڕی جیهان بێت، ئەمریکا پلەی یەکەمی هەیە  کە خاوەنی 8.133. تۆن زێڕە، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت کە خاوەنی 3.352 تۆن زێڕە، دوای ئەوانیش  ئیتالیا  و سورینام دێن. 

رۆژنامەی الصباح

بابەتە پەیوەندیدارەکان