تێسلا سکاڵا لە کۆمپانییایەکی هیندی دەکات

10:51 - 2024-05-06
ئابووری
67 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تێسلا ئەمریکی کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسکە، لە دادگای باڵای هیندی لە نیودەلهی، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی کۆمپانییایەکی هیندی تۆماکردووە، تێسلا ئەو کۆمپانیا هیندییە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ناوی  کۆمپانیای تێسلای بۆ مەبەستی بازرگانی خۆی بەکارهێناوە.  هەرچەندە  کۆمپانیا هیندییەکە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو دەڵێت: ئەوان تەنها پاتری کارەبایی ئۆتۆمبیل  بەرهەمدەهێنن و نایانەوێت ئۆتۆمبیلی کارەبایی دروست بکەن. کۆمپانیا هیندییەکە پاترییەکی دروستکردووە ناوی « تێسلا پاوەر» یان لەسەر داناوە، ئەمەش بە بڕوای تێسلا بەکارهێنانی ناوی کۆمپانیاکەیە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی قازانج. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان